بەغداد-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، جەختی لە پەرۆشی حکومەت بۆ جێبەجێكردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پشتگیری‌کردن لە ئازادیەکان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە،به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له دۆچێسی ئێدینبێرگ شازاده سۆفی هێلین ریز كرد.
له‌دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان عێراق و شانشینی یه‌كگرتوو خرانه‌روو، و به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی به‌دۆقه شازاده سۆفی ده‌ربڕی و پیرۆزی ئاراسته‌ی پاشا تشارلیزی سێیه‌م كردن به‌بۆنه‌ی دانانی تاجی پاشایه‌تی له‌سه‌ر سه‌ری، هه‌روه‌ها رۆڵی به‌ریتانیا له‌پشتگیریكردنی عێراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر به‌رز نرخاند.
به‌ڕێز سودانی روونیكرده‌وه كه‌عێراق هه‌نگاوی مه‌زنی ناوه له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی پاشماوه و ئازاره مرۆیه‌كان كه‌تیرۆر به‌دوایی خۆی به‌جێی هێشتووه، و هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ پشتگیریكردنی ئافره‌ته ئیزدیه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌رووبه‌روویی دڕنده‌ترین سته‌م و ده‌ستدرێژی بووینه‌ته‌وه، و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پاراستنیان راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌موو جۆره‌كانی پشتگیری بۆیان، هه‌روه‌ها تاوانبارانیش راویانناوه و پێشكێش به‌دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی سزایی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌بگرن.
به‌ڕێزیان ئاماژه به‌پشتگیری حكومه‌ت دا بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رنامه‌كانی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی كه‌له‌عێراق كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌په‌رۆشی حكومه‌ت دا بۆ جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و پشتگیریكردن له‌ئازادیه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان.
له‌لایی خۆیه‌وه شازاده دۆچێسی ئێدینبێرگ خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیكردنی عێراق ده‌ربڕی، و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌بواری مرۆیه‌كان و ته‌به‌نیكردنی ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی بۆ پشتگیریكردنی ژنان به‌رز نرخاند، شازاده سۆفی كراونه‌وه‌ی عێراق بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئاگاداربوون له‌ئه‌زموونی وڵاتان له‌باره‌ی ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ قوربانیانی تاوانه‌كانی جه‌نگ به‌گرنگی زانی