سەرۆک وەزیران: ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی (ئەبابیل1)ی لەم جۆره‌ بۆ یەکەم جارە له‌ئاسمانی عێراق ده‌بینین

سیاسی
  • 23-05-2023, 13:17
  • +A -A

    بەغداد-INA 
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی،ڕایگەیاند راهێنانی (ئەبابیل1)ی پرۆسەی ئامادەیی فڕۆکەوانان و تەکنیککارانی عێراقی لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەدا کە ئەولەویەتی بەرنامەی حکومەتە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپا بۆ بەرزترین ئاست.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، سه‌په‌رشتی مه‌شق وراهێنانه‌كانی فرۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقی (ئه‌بابیل/1) كرد، كه‌ده‌ربڕین له‌ئاستی ئاماده‌كاری و ئه‌دای پێشكه‌وتووی فرۆكه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كات.
     به‌ڕێزیان ئاگاداری ئه‌و رهێنانه‌ بوو كه‌له‌پێشانگه‌ی فرۆكه‌كان ئه‌نجامدرا و چاویكه‌ت به‌ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزی ئاسمانی وگوێ له‌چۆنیه‌تی كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان گرت. 
     له‌م مه‌شق وراهێنانه‌ فرۆكه‌ی راڤاڵی شه‌ڕكه‌ری هێزی ئاسمانی فه‌ره‌نسی به‌شداربوو،هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و فه‌زایی فه‌ره‌نسی جه‌نه‌راڵ ستیڤان میل و شاندی یاوه‌ریش ئاماده‌بوون. 
    به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان په‌یڤێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی راهێنانه‌ ئاسمانیه‌كان پێشكێش كرد و گرنگترین وته‌كانی بریتیبوون له‌: 
     ئه‌مڕۆ له‌به‌ر سێبه‌ری باڵه‌كانی فرۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقی قاره‌مان راده‌وه‌ستین كه‌راهێنانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی خۆی (ئه‌بابیل/1) ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 
      راهێنانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئاماده‌كاری فرۆكه‌وان و ته‌كنیكاران و هه‌موو تیمه‌كه‌ نیشان ده‌دات. 
     ئه‌دای به‌رزی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانمان و وردی و كارامه‌یان، هه‌موو له‌ئه‌نجامی كاركردن و مه‌شق وراهێنان بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ له‌پێناو هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ته‌كنیكی و سه‌ربازی دراون پشت راست ده‌كاته‌وه‌. 
     ئه‌دای ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ته‌واوكردنی دروستكردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان، و به‌رجه‌سته‌كردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی لێهاتووه‌كانی سوپا بۆ ئاستێكی به‌رز له‌پیشه‌یی و شاره‌زایی. 
     بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ راهێنانانه‌ له‌ئاسمانی عێراقی نوێ ده‌بینین، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌دۆستامان له‌هێزی ئاسمانی فه‌ره‌نسی هانمانداوه‌ كه‌به‌شداری به‌فرۆكه‌ی راڤاڵ بكه‌ن ولێره‌ بنیشنه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌موو برایان و دۆستان هانی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هاوكاری سه‌ربازی بنیاتنه‌ر. 
      قاره‌مانی فرۆكه‌وانه‌ په‌هله‌وانه‌كان له‌جه‌نگی دژی تیرۆر و ئاماده‌كاریان بۆ به‌رده‌وام به‌رگریكردن له‌عێراق به‌رزده‌نرخێنین.