به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ماحه‌تی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌ت و پرسێك تاوتووێكران كه‌په‌یوه‌ستبوون به‌ره‌وشی گشتی له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی و لایه‌نه ئه‌منی و ئابووریه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی حكومه‌ت به‌پێی به‌رنامه‌ی ویزاری و ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی دابینكردنی داواكاری و پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتیان و پێشكێش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه له‌گرنگی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كه‌ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه و پێویستی ده‌ستپێكردنی ئه‌و به‌رنامه و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان كه‌له‌خۆی ده‌گرێت وتایبه‌تن به‌گرنگترین پرسه‌كان كه‌به‌كاره له‌پێشینه‌كانی ژیانی هاووڵاتیان هه‌ژمار ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ته‌كه‌زیان كرد له‌سه‌ر شێوازه‌كانی پشتگیریكردنی حكومه‌ت و ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی وگشتی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت.