زیادكردنی بڕگەیەك بۆ هەڵسەنگاندن... دارایی پەرلەمان دیارترین گۆڕانكارییەكانی بودجە ڕووندەكاتەوە

سیاسی
  • 22-05-2023, 21:33
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی دیارترین ناوەڕۆكی بودجەی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشكرا كرد، هاوكات ئاماژەی بە زیادكردنی بڕگەی هەڵسەنگاندنی نیوەی ساڵ بۆ دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
    ئەندامێكی لیژنەی دارایی یوسف كیلابی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : تائێستا یاسای بودجە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، گۆڕانكاریش هەیە كە تێیدا ڕوویداوە دوای كۆبوونەوەكانی هەفتەی ئێستای پەیوەست بە خشتەكان و لەوێش گواستنەوەی تەرخانكردن دەبێت لە وەزارەتێكەوە بۆ وەزارەتێكی تر یان لە وەزارەتێكەوە بۆ پارێزگایەك، بەتایبەتی كە تەرخانكردن هەیە بەبێ ئەوەی پێویستت بە وەستانێكی ڕاستەقینە هەیە.
    ڕوونیشیكردەوە : بودجە پلانی كاری حكومەتە و دەبێت بە هەموو جددییەكەوە گفتوگۆی لەسەر بكرێت و جەختیشیكردەوە پێویستی ڕێوشوێنی ئابووری پەیوەست بە دەوڵەتەوە بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر بودجەی ئۆپەراسیۆن كەمبكرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەكە پێداگربوو لە بودجەدا بابەتەكانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پابەندكردنی وەزیرەكان سەبارەت بە پرسی گرێبەستكردن و كۆنەكردنەوەی هاوردەكردن بخاتە ناو بودجەوە و ئاماژەی بەوەشكرد بڕگەی هەڵسەنگاندنی نیوە سالێ زیادكرد بۆ دەسەڵاتی جێبەجێكردن لەگەڵ بودجەدا.