وەزیری دەرەوە: عێراق بەشدارییەكی چالاكانەی كرد لە گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی

سیاسی
  • 18-05-2023, 16:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گرنگترین بڕگەكانی لوتكەی عەرەبی لە جەدە ئاشكرا كرد، و هاوكات جەختی لەوە كردەوە: كە عێراق بەشدارییەكی چالاكانەی كردووە لە گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی.
    حسێن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەو كاتەوەی كورسی سوریا لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی هەڵپەسێردراوە، عێراق پێداگری لەسەر ئەوە كردووە كە سوریا بگەڕێتەوە سەر كورسییەكەی و ڕۆڵی گرنگی خۆی لە كاری هاوبەشی عەرەبیدا بگێڕێت، جەختیشیكردەوە: عێراق بەشداری كاریگەرانەی كرد لە گەڕانەوەی سوریا بۆ سەر كورسییەكەی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گەڕانەوەی سوریا بۆ سەر كورسییەكەی یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیری ئەمنی لەناو خۆیدا و لە وڵاتانی دراوسێیدا، وتیشی: تیمێكی عەرەبی و لیژنەكان و كۆبوونەوە هاوبەشەكان لەگەڵ سوریا بەردەوام دەبن تا دەگات بە سەقامگیری تەواو و ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە.
    وەزیری دەرەوە راشیگەیاند: گرنگترین بابەتەكان كە لە لوتكەی عەرەبیدا باس دەكرێن بریتین لە تەحەددیات و قەیرانەكان كە گرنگترینیان هەلومەرجی سودان و پرسی فەڵەستین و تەحەددای ئابووری بەردەم ئوممەی عەرەبی و كاردانەوەكانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا و هتد ..
    سەبارەت بە ڕۆڵی عێراق لە لێكنزیكبوونەوەی سعودیە و ئێران، وەزیری دەرەوە دووپاتیكردەوە: كە عێراق بەشداری كرد لە ئامادەكاری بۆ ئەم ڕێككەوتنە لە بەغداد و پێمان وایە گرنگ دەبێت بۆ زیادكردنی ئاسایش و سەلامەتی ناوچەكە.