بەغداد - INA
بانكی ناوەندی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە داواكارییەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە بۆ كاش بەردەوام دەبن، هاوكات سێ ڕاسپاردەی بڵاوكردەوە.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەردەوامە لە جێبەجێكردنی داواكاریی كۆمپانیاكان بۆ دابینكردنی دارایی هاوردەكردنی كاڵا و خزمەتگوزارییەكانیان، جگە لە دابینكردنی دارایی پێداویستییە كەسییەكانی وەك گەشت و چارەسەر و خوێندن، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ كاش، و بۆ جێبەجێكردنی داواكاری بانكەكان و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسەكانیان بۆ دابینكردنی یەكلاكردنەوەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی (ڤیزا، ماستەركارد)، بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو بە 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك.
بانك داوای كرد:
1. بازرگانەكان دەچن بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای بازرگانی لە بەشی تۆماری كۆمپانیاكان بۆ دڵنیابوون لەوەی داواكارییەكانیان لە ڕێگەی پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانییەوە بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بە ڕێژەی فەرمی جێبەجێ دەكرێت.
2. كۆمپانیا و مۆڵ و فرۆشگاكان خاڵی فرۆشتنی POS دابین دەكەن بەمەبەستی كارئاسانی لە پرۆسەی پارەدان بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی هانیان بدەن بۆ بەكارهێنانی شێوازی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
3. بەدەستهێنانی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی لەلایەن هاووڵاتیانەوە و یەكلاكردنەوەی پابەندییە جۆراوجۆرەكانیان لەڕێگەیانەوە.