بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەك شەممە دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی نەینەوا وپارێزگاكانی تر كردەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری.
دەستەی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: عبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار و نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان وجێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم و وەزیرانی ڕۆشنبیری ئەحمەد فەكاك ئەلبەدرانی و وەزیری بەرگری محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری كۆچبەران و ئاوارەكان ئیڤان فائق جابرۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پارێزگای نەینەوا كۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە پارێزگاری نەینەوا و خەڵكی شارەكە كرد بەبۆنەی سازدانی فێستیڤاڵی بەهار دوای پشوویەكی دوو دەیە.
سەرۆك كۆمار ستایشی ئاستی ئامادەكاری و ڕێكخستنی فێستیڤاڵەكە و بەشداری پێكهاتە جیاوازەكانی شارەكە و مەزهەبە جیاوازەكانی كرد بە گوێرەی بەیاننامەكە و ئاماژەی بەوەشكرد ڕێكخستنی فێستیڤاڵەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە و گەڕانەوەی ژیان بۆ موسڵ و زاڵبوون بەسەر ئەو تەحەددایانەی پێشتر ڕووبەڕووی بووەتەوە.
جەختیشیكردەوە : گرنگی پاڵپشتیكردنی نەینەوا و باقی پارێزگاكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و هەنگاونان بەرەو ئاوەدانكردنەوە و پڕۆژەكانی بیناسازی و باشتركردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیان بۆ هەموو هاووڵاتیان.
لای خۆیەوە پارێزگار نەجم جبوری سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ بەشداریكردنی لە مەراسیمی كردنەوەی فێستیڤاڵی بەهار لە موسڵ و ستایشی پاڵپشتیكردنی بۆ پارێزگاری نەینەوا و گەلەكەی كرد.