بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە خالد شوانی وەزیری داد ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی دادوەری لە نێوان عێراق و كۆماری یەمەن ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: شوانی لە ئەمڕۆ لە ئۆفیسی فەرمی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری یەمەن لە بەغدا خدر ئەحمەد عەلی مرمش و شاندی یاوەری كرد،لە میانی كۆبوونەوەكەداپرسە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا تاوتوێ كران، بەتایبەتی سەبارەت بە چالاككردنی دۆسیەی یاسایی و دادوەرییەكان و ئاڵوگۆڕی سزادراوان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
شوانی ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزارەتەكە ئامادەیە پاڵپشتی و هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەكانی دادی عێراق و یەمەن سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان بەمەبەستی بەرزكردنەوەی خێرایی كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەدای كار.
لای خۆیەوە باڵیۆزی یەمەن ڕۆڵی وەزارەتی داد بە نوێنەرایەتی وەزیر لە پەرەپێدان و پێشخستنی ئەدای دامەزراوەیی وەزارەتەكانی دادی بەرز نرخاند و جەختی لە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە بوارەكانی یاسایی و دادپەروەریدا كردەوە بەهۆی ئەوانەوە گرنگی لە خزمەتكردنی دوو گەلی برادا.