بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری ڕەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیان كرد.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئەمڕۆ میوانداری وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی میوانداریكردن گفتوگۆكردنە لەسەر بودجەی وەزارەتی گواستنەوە.