بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: بەبەشداری عێراق سبەی بۆ تاوتوێكردنی پرسی سوریا كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزاری ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سبەی كۆبوونەوە لە عەممان لەسەر ئاستی وەزاری بەڕێوەدەچێت، كە تێیدا وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئوردن، سعودیە، میسر و سوریا ئەنجامدەدرێت و بەشداری دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق هەڵوێستی پتەوی خۆی نوێدەكاتەوە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی، بەپێی چارەسەرێكی سیاسی كە ئاسایش و سەقامگیرییەكەی بەرزدەكاتەوە.