بەغداد -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی تەواوكەری وانەبێژانی لە بودجەدا ڕاگەیاند.
سەرۆكی لیژنەكە عەتوان عەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دۆسیەی تەواوكەری وانەبێژانی بێبەرامبەر لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 یەكلایی كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە بە ڕێككەوتن لەگەڵ وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبوری هات.