بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بڕیاریدا کە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا میواندارێتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بکات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کە لەدانیشتنەکانی ئایندەدامیواندارێتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بکات ، ئەویش پاش پێشکەشکردنی داوایەک بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن 163 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.