بەغدا – INA
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری بەوەكالەت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەكانی دەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، كە ئەمڕۆ هەینی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری بەوەكالەت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەكانی دەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی كرد.هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێكی تێر وتەسەل لەسەر كاری فەرمانگەكانی دەزگاكە و چالاكەیەكانی لەماوەی دواییدا و چۆنیەتی بەرێوەچوونی پلانە ئەمنیەكان پێشكێش كرا.
بەپێی راپۆرتەكە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هەوڵەكانی كارمەندانی دەزگای هەواڵگیری لەسەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی لەوڵات و ڕۆڵیان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناو ودەروەی عێراق بەرزنرخاند.