سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەدات لیژنەیەك ڕەوانەی ناحیەی بەعشیقە بكرێت بۆ ئاگاداربوون لە كێشە ئیداریەكانی

سیاسی
  • 27-04-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی سەبارەت رەوشی دەشتی نەینەوا كردو ڕێنمایی دا كە لیژنەیەك ڕەوانەی ناحیەی بەعشیقە بكرێت بۆ ئاگاداربوون لە كێشە ئیداریەكانی و پەلەكردن لەچارەسەركردنی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دڵێت: ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ تاوتووێكردنی رەوشی دەشتی نەینەوا و تێدا نوێنەری پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكان و ئەحمەد ئەلفەتلاوی سكرتێری گشتی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكانی نارێكخراو لە هەرێمدا ئامادەبوون. 
    لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران داوایكرد بەشێوەیەكی خێرا لیژنەیەك لەنوسینگەی سەرۆك وەزیران رەوانەی ناحیەی بەعشیقە بكرێت بەمەبەستی ئاگاداربوون لەكێشە ئیداریەكان و پەلەكردن لەچارەسەركردنی.
    هەروەها سودانی جەختیكردەوە: كە نابێت كێشە سەرهەڵداوەكانی ئەوێ رەنگدانەوەیان لەسەر سەقامگیری ئەمنی پارێزگاكە هەبێت یان كاریگەری لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان بەهاووڵاتیان بكات، و تەكەزیكرد كە پێویستە گیانی برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی نەینەوا و دووكەوتنەوە لەوتاری رق و كینە و جیاكاری بڵاوبكرێتەوە و رێگە نەدرێت بەو كەسانە كەهەوڵی تێكدانی سەقامگیری دەدەن كەلەدوایی سەركەوتن بەسەر چەتە تیرۆرستیەكانی داعش بەدەستهاتووە.