هەردوو سەرۆك كۆمار و وەزیران تەئكید لە پێویستی پشتیوانیكردنی حكومەت و بەرنامە جێبەجێكارەكەی دەكەنەوە

سیاسی
  • 27-04-2023, 20:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیان لە پێویستی پشتیوانیكردنی حكومەت و بەرنامە جێبەجێكارەكەی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دڵێت: ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران پێشوازی لە سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید كرد، و ئاشكراشیكرد: لە دیدارێكدا پرسە سیاسیە گشتیەكان و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەژیانی هاووڵاتیانەوە لەهەموو لایەنێكەوە باسكران.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هەردوو سەرۆك جەختیان لەپێویستی پشتگیریكردنی حكومەت و بەرنامە جێبەجێكارەكەی كردەوە كە كار دەكات لەپێناو دابینكردنی پێداویستیە سەرەكییەكان كەبەهۆیانەوە رەوشی رۆژانەی نەوەی گەلەكەمان باشتر دەبێت.