بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوەتنامەیەكی فەرمی پێگەیشت بۆ ئامادەبوونی لە لوتكەی جیهانی كەشوهەوا لەدوبەی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، داوەتنامەیەكی فەرمی لەشێخ محەمەد راشد ئاڵ مەكتوم حاكمی دوبەی، جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی پێگەیشت، كەنوێنەری ئیمارات لەبەغدا بەدەستی گەیاند بۆ ئەوەی لە ( لوتكەی جیهانی بۆ كەشوهەوا) ئامادەبێت، كەدەستپێكێكی فەرمی دەبێت بۆ كۆنگرەی ئیمارات بۆ كەشوهەوا كە بڕیارە لەڕێكەوتی 1-2 كانوونی یەكەمی 2023 ساز بكرێت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لەدیدارێكدا لەنێوان سەرۆك وەزیران و نوێنەری ئیمارات لەعێراق پەیوەندی نێوان عێراق و ئیمارات و پتەوكردن و پێشخستنی بەتایبەتی ئابووری و وەبەرهێنان باسكران كەحكومەت بەبەشێكی زۆرەوە لەناو بەرنامەی خۆی داناوە.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، ئەم كۆنگرەیە كە وەكو سەكۆیەكی جیهانیە و بەمەبەستی تاوتووێكردنی پرسی كەشوهەوا و پشتگیریكردنی ئاراستەی گفتوگۆكانی نێوان وڵاتانی جیهان ساز دەكرێت، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری كاریگەر و دادپەروەرانە و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ دانانی سنورێك بۆ كاریگەریەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و بەهێزكردنی گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام.