بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی دوای هەمواركردنەوەی یاساكەی، نیازی خۆی بۆ پێدانی دەسەڵاتی فراوان بە دەستەی دەستپاكی ڕاگەیاند.
ئەندامی لیژنەكە و نوێنەری دەستەكە سروە عەبدولواحید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەمواركردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاكی، هەندێك هەمواركردن دەبەخشێت كە خزمەت بە فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی دەستەكە دەكەن و ئاماژەی بەوەشكرد چالاككردنی یاسای ( ئەمەت لە كوێ هێناوە) ؟ بەشدار دەبێت لە سنوورداركردنی گەندەڵی.
عەبدولواحید ووتیشی: كاتێك دەسەڵاتەكان فراوان دەكرێن بۆ دەستەی دەستپاكی، ئەوا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی گەورەتر دەبنەوە.
لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە پێشتر حكومەت ئاڕاستەی جێبەجێكردنی ڕێوشوێنی ڕاستەقینە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكان لە عێراق، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە چالاككردنی یاسای ئەمەت لە كوێ هێناوە؟ چاوەڕێی یاسایەك دەكات كە پاڵپشتی ڕێكارەكانی لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران بكات.