سەرۆك وەزیران دووپاتی لە قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران و شازادەی جێنشینی سعودیە كردەوە

سیاسی
  • 23-04-2023, 11:12
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی لەگەڵ سعودیە و ئێران دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێوارەی دوێنێ شەممە بەجیا پیرۆزبایی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاڵوگۆڕ كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد جەختی لەسەر قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكان لەگەڵ هەردوو وڵاتی دراوسێ كرایەوە، هەروەها گرنگی بەرزكردنەوەی هاوكاریی هاوبەش، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، و چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەكە و خۆشگوزەرانی گەلەكانی.
    سەرۆكی حكوومەت خواستی خۆی دەربڕی بۆ قۆستنەوەی كەشی ئارامی سیاسی ناوچەكە لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئارامی هەموو گەلان و وڵاتە برا و دۆستەكان.