نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕەتیدەکاتەوە گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکرێت

سیاسی
  • 22-04-2023, 23:54
  • +A -A

     بەغداد _INA
    نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕەتیدەکاتەوە گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکرێت
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە،هەندێ لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵێک سەبارەت بەگۆڕانکاری لەپۆستە کارگێریە باڵاکانی دەوڵەتی عێراق ڕاگەیاندووە.
    دووپات دەکەینەوە کەهەموو ئەم ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لەراستی و بەمەبەستی ئەم دەزگا ڕاگەیاندنانە شێواندنی رایی گشتیە.
    هەروەها ئاماژە دەکەین کەهەر ڕێکارێک یان بڕیارێکی کارگێری سەبارەت بەکاری حکومەت هەبێت، بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی بەڵاودەکرێتەوە هەروەکو هەموو جار و دیار.
    بۆیە داوا لەڕاگەیاندنی پیشەیی دەکەین وردبن لەگواستنەوە وبەڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و پشت بەزانیاری ورد لەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، لەپێناو گەرەنتی پیشەیی و دەرفەت نەدان بەوانەی کەهەوڵی تێکدانی رەوشی گشتی لە وڵات دەدەن.