بەغداد _INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی دەرەوە چۆڵکردنی باڵێۆزخانەکەی لە دیبلۆماتکارانی عێراقی لە خەرتوم ڕاگەیاند.
"ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" دیبلۆماتکارانی عێراق بە سەرکەوتوویی باڵاخانەی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە خەرتوم چۆڵکرد، بە هۆی پێکدادانی بەردەوامی لایەنە ناکۆکەکانی سودان و فراوانبونی جەنگەکە .