.بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پاڵپشتی و پشتیوانی حکومەتی بۆ هونەرمەندان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، پێشوازی لە ژمارەیەک وەرزشوان و هونەرمەند کرد کە بە بۆنەی جەژنی رەمەزان و پیرۆزبایی جەژن سەردانی سەرۆک وەزیرانیان کردبوو .
بەگوێرەی بەیاننامەکە"سودانی"پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کردووە، جەختی لەسەر خەمخۆری و پاڵپشتی حکومەت بۆ ئەو نوخبانە کردووەتەوە، کە نوێنەرایەتی بەشی زۆری ڕۆشنبیران و وەرزشوانان عێراق دەکەن لە دەستکەوتی دیار.
لەبەرامبەردا ئامادەبوان ،سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیران دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە،و گرنگی بەردەوامی بۆ داواکانی ئەوان و پێداویستییەکانیان، کە پێزانینیان بۆی هەیە .