هەولێر _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى له ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كورديدا پەیامێکی بڵاوکردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،يادى (125) ساڵه‌ى ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (25) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له ته‌واوى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. سڵاو له ياد و گيانى ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان ـ ى پێشه‌نگ كه يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى چاپ و بڵاوكرده‌وه.
له‌م ياده‌دا هه‌موو پشتيوانييه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين و ئازاديى قه‌ڵه‌م و نووسين دووپات ده‌كه‌مه‌وه. ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى، بنه‌ما و كۆڵه‌گه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى زيندووى پێشكه‌وتووه، پێويستييه‌كى له‌پێشى بره‌ودان به ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه، بۆيه ده‌بێ پارێزگارى لێ بكرێت.
وشه به‌رپرسياريه‌تييه، بۆيه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسياريه‌تييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكه‌ن و ئازاد و پيشه‌يى و ڕاستگۆيانه هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بگوازنه‌وه. كار و ئه‌ركى خۆيان به ڕێكوپێكى و له چوارچێوه‌ى ئێتيكى ڕۆژنامه‌وانيدا جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى دروستى خۆيان له ده‌ستنيشانكردنى هه‌ڵه و كه‌موكوڕييه‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌يان بگێڕن.
سڵاو و دروود بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى له سه‌رده‌مى خه‌بات و ئازاديدا گيانيان به‌خشى. ياديان هه‌ميشه به خێر