بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید بەبۆنەجەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق و سەرجەم موسوڵمانان جیهان کرد.
سەرۆک کۆمار لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی لەگەڵ هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بەگەلی عێڕاق و سەرجەم موسوڵمانان دەکەم ، هەموو ساڵێک گەلەکەمان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە لەئاشتی و خۆشیدا ژیان بەرێتە سەر ، خودای گەورە هەموو جەژنێکمان بکاتە خێر وخۆشی و بەرەکەت و سەقامگیری لەنیشتماندا .