بەغدا- INA
موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی، ئەمڕۆ هەینی پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی و جیهانی ئیسلامی کرد بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی، هاوکات داوای لە هێزە سیاسییەکان و خەڵک کرد پشتیوانی هەوڵەکان بن بۆ بەهێزکردنی بناغەکانی ئەزموونی دیموکراسی.
مەندەلاوی ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە، "بە هاتنی جەژنی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەکەمان و سەرجەم گەلانی ئیسلامی دەکەم، داوام لە خودای گەورە ئەوەیە ئەم جەژنە بکاتە خاڵێکی هاودەنگی و یەکێتی و هاوکاری بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیات بە هەموو جۆرەکانیەوە”.
مەندەلاوی داوای لە "هەموو هێزە سیاسییەکان و گەلی عێراق کرد، پشتیوانی لە هەوڵەکان بکەن بۆ چەسپاندنی بناغەکانی ئەزمونی دیموکراسی لەڕێگەی ئەنجامدانی چاکسازیی خێرا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ سەرجەم هاووڵاتیان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانمان و بەشداریکردنیان لە بنیاتنان داهاتووی وڵاتی خۆشەویستمان”.