بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی كرد.
حەلبوسی لە تویتێكدا لەئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و گەلانی ئیسلامی دەكەم و داوا لە خوای گەورە دەكەم بە چاكە و خۆشی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەمان. و هەموو ساڵێك و هەزارجار بەخێر و خۆشی.