بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت رژدە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی دەروازەكانی پایتەخت بە زووترین كات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی شوێنی كاركردن لەدەروازەی باكووری بەغدا ( بەغدا ـ مووسڵ) كرد و بەشێوەیەكی مەیدانی ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانی ئامادەكردن و پێشخستنی دەروازەكە بوو.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كۆمپانیایی جێبەجێكار بەئامادەبوونی پارێزگارو بەڕێوبەرە گشتییەكانی بەغدا و ژمارەیەك لەراوێژكارانی هونەری و فەرماندە ئەمنییەكان سازكرد، و گوێ لەبابەتێكی تێروتەسەلی گرت سەبارەت بەقوناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە و بەدواداچوونیشی بۆ ئاستی جێبەجێكردنی راسپاردەكانی خۆی كرد كەلەكۆبوونەوەی 27ی ئازاری رابڕدوو ئاراستەی كردبوو و كێشە و كۆسپەكانی رێگر بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە دەست نیشان كراوبوون.
هەروەها سودانی تەكەزی لەسەر ئەنجامدانی كۆمەڵێك لەرێكار و چارەسەریەكانی كردەوە لەگەڵ ئەمەش لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكان و نافەرمییەكانی راسپارد بۆ نەهێشتنی كۆسپەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی دواكەوتووی دەروازەی باكووری بەغدا كەبۆ ماوەی چەندین ساڵە راوەستاوە و بووە هۆی زیاتربوونی كێشەكانی هاووڵاتیان لەكاتی چوون وهاتنیان بۆ پایتەخت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سەرۆك وەزیران ئاستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دەرەوازەی باكووری پایتەخت لەلایەن پارێزگا و كۆمپانیایی جێبەجێكارەوە بەرزنرخاند، كەكاری فروان لەزیاتر لەشوێنێك ئەنجامی داوە، ئەویش لەبەر رۆشنایی راسپاردە و بەدواداچوونی بەردەوام بووە كەبووە هۆی نەهێشتنی ئەو تەگەرانەی رێگربوون لەجێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژە.
هاوكات سودانی ئاماژەی بەوەدا: كەلەدوایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز كاركردن لەسەر رێگای 33 كم دەست پێ دەكرێت كەئێستا بەشێك لەكاری سەبەی كۆنكریت و خۆڵ و داپۆشینی رێگاكە ئەنجامدراون، هەوڵی كرێكاران و پەرۆشیان بۆ ئاسانكردنی هاتۆچوویی هاووڵاتیان بەدروستكردنی رێگای تر بۆ ئۆتۆمۆبێلەكانی هاووڵاتیان بەرزنرخاند، هەروەها داوای لەهەموو لایەك كرد هاوكاربن بەمەبەستی زوو تەواوكردنی پرۆژەكە.
هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەرژدی حكومەت كردەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دەروازەكانی پایتەخت لەزووترین كاتدا، چونكە پرۆژەی گرنگن بۆ هاووڵاتیان و پارێزگەكانی دیكە، و داواشی كرد كەجێبەجێكردن بەپێی مەرج و مواسەفاتی پێویست بێت، و پێویستە لەسەر كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری پرۆژە بۆ هەموو كارەكان لەخۆڵ و سەببە و چینەكانی پاڵپشت و سەببەی كۆنكریت تا دەگاتە كارەكانی داپۆشینی رێگا، پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام بدەن، لەپێناو گەرەنتی بەردەوامبوونی ئەم دەستكەوتە.