بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدی پیرۆزبایی كرد.
حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی ئێزدیی عێراقیمان دەكەین بەبۆنەی ساڵی نوێی ئێزدییەوە و هیوای ساڵێكی پڕ لە خۆشی و دڵنیاییان بۆ دەخوازین.