بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار، ئامادەیی عێراقی بۆ بۆ دەستەبەرکردنی دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سودان پشتڕاستکردەوە.
سەرۆکی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند"بە ئازارەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ناخۆشەکانی کۆماری سودان دەکەین، کە گیانیان لەدەستدا و زیانی بە دامودەزگاکان گەیاند و دەرفەتەکانی بنیاتنانەوە و پێشکەوتنی بۆ دیموکراسی و ئاشتی لەو وڵاتەدا پەکخستوە .
سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات " کە متمانەی پتەومان بە حیکمەتی برایان لە سودان و توانایان بۆ گفتوگۆی ئاشتیانە و دیموکراسیانە هەیە بۆ ئەوەی دڵنیامان بکاتەوە کە بە دەستبەجێ وەستاندنی شەڕ و کردەوە چەکدارییەکان ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، بە شێوەیەک کە بگەڕێنەوە بۆ ڕێگاکانی دیموکراسی و ئاشتی، هەروەک پەرۆشی عێراق بۆ ئاسایش و ئارامی سودانییەکان دەربڕی.
لەپەیامەکەی سەرۆک کۆماردا هاتووە " پێویستی دەستبەرداربوون لە بەکارهێنانی چەک و هێز و توندوتیژی و پشت بەستن بە دیالۆگی دیموکراسی دەبێتە هۆی رەخساندنی دەرفەتەکانی گفتوگۆ بە کە ژیان و ئارامی دێنێتە ئاراوە .
سەرۆک کۆمار "ئامادەیی عێراقی بۆ هەوڵدان و یارمەتیدان لە دەستەبەرکردنی دەرفەتی گفتوگۆی بنیاتنەر بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە زاڵبوونی لۆژیکی ئاشتی و بەرزکردنەوەی ڕێبازی دیموکراسی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان نیشاندا.