بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممه"ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەتی دەڕەوه ، دووپاتیکردەوه کەوەزارەته کەی به لە بەڕچاوگرتنی بارودۆخی پێکهاتەی عێراقی نیشتەجێ له شاری خەڕتووم به دواداچوون بۆ دۆخیان دەکات.
"سەحاف " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە "وەزارەتی دەرەوە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە خەرتوم، بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هاووڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی سودان دەکات، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەوێ.
بەیاننامەکەی سەحاف ئاماژەی بەوەشکردوە" کە وەزارەت داوا لە هاوڵاتیانی عێراقی دەکات وریا بن و دووربکەونەوە لەو ناوچانەی کە گرژییان تێدایە و پابەندبن بەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن دەسەڵاتە خۆجێیەکانی ئەوێ دەردەچن. سەحاف لەدرێژەی بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستۆتەروو : کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی سودان دەکات ، کە ئەولەویەت بدەن بە زمانی دیالۆگ و دوور بکەونەوە لە پێکدادان و توندوتیژی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سودان.