بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، ڕایگەیاند كە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەیوەست بە ڕەشنووسی یاسای بودجەی پێگەیشتووە.
مەندەلاوی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی پێگەیشتووە كە تایبەتە بە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "سبەی یەكشەممە لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەمی یاساكە دەكرێت".