سەید حەكیم: كۆمەڵكوژی ئەنفال تاوانێكە هێشتا لە دڵماندایە

سیاسی
  • 14-04-2023, 14:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: كۆمەڵكوژی ئەنفال تاوانێكە هێشتا لە دڵدایە.
    سەید حەكیم لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: سێ دەیە و نیو تێپەڕی، بەڵام نەیانتوانی تاڵی ئازاری خەڵكی عێراق و ویژدانی مرۆڤایەتی لە كۆمەڵكوژی بە ئازارەكانی ئەنفال بسڕنەوە كە نزیكەی سەد و هەشتا هەزار هاوڵاتی بێتاوانی كوردی لە كوردستانی خۆشەویستدا بە دەستی دیكتاتۆری لەناوچوو كرانە قوربانی، تاوانێك كە هێشتا تازەیە لە دڵماندا كە باس لە ئازاری خەڵكێك دەكات كە لە باكوورەوە بۆ باشوور ئازاریان چێشتووە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و شكۆمەندی خۆیان كە پێویستی بە پابەندبوون بە ڕێگای دیموكراسی هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی بكات و نەوەكانی داهاتوو ڕووبەڕووی هەمان تراژیدیا نەكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ستایش بۆ شەهیدانی ئەو كۆمەڵكوژییە ئازاربەخشە و كۆمەڵكوژییە هاوشێوەكان كە پێویستیان بە یادكردنەوەی قوربانییەكانیان هەیە.