سەرۆك كۆمار لە یادی تاوانی ئەنفالدا: بۆنەیەكە داوای پێكەوبوون دەكات

سیاسی
  • 14-04-2023, 13:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ هەینی، تاوانی ئەنفالی بەبیرهێنایەوە و تەئكیدیكردەوە: ئەمە بۆنەیەكە كە داوای پێكەوەبوون دەكات.
    سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە یادی تاوانی ئەنفال دەكەینەوە كە لەلایەن دیكتاتۆرییەوە لەدژی گەلی كورد ئەنجامدراو لەڕێگەی هەڵمەتی قڕكردن و گۆڕە بەكۆمەڵەكانەوە ئەو ستەمەی بەرجەستە كرد كە لەلایەن ستەمكاری دژ بەعیراقییەكانەوە پەیڕەوكراوە.
    وتیشی: ئەم بۆنە ئازاربەخشە داوای پێكەوەبوون دەكات بۆ پتەوكردنی دەوڵەتێكی دیموكراتی كە خواستەكانی خەڵك بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە و پارێزراو بەدی بهێنێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تراژیدیاكان بكات.