ئيتاليا له‌ پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

سیاسی
  • 13-04-2023, 22:26
  • +A -A

    هەولێر _INA
    ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/4/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆما، له‌ ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌لايه‌ن خاتوو جۆرجيا مێلۆنى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتالياوه‌، پێشوازى لێكرا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند وە،له‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختيان له‌ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.
    خاتوو مێلۆنى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتالياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان، به‌ جێى بايه‌خ و گرنگيى ئيتاليا له‌ قه‌ڵه‌م دا.
    دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.