هەولێر _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا كۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە،له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له ڕۆما، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيتاليا و دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌ربازى و سياسيى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيتاليا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا جه‌ختى له گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تايبه‌تى ئاواره مه‌سيحييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه گوتى: گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆيه‌وه بكات.