بەغداد - INA
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان عەون زیاب لەگەڵ وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، گفتوگۆی كرد لەسەر جێبەجێكردنی ژمارەیەك بەنداو بۆ كۆكردنەوەی ئاو لە هەرێم و سودی جێبەجێكردنیان بەپێی ئەوەی لە لێكۆڵینەوەی ستراتیژیدا پەسەندكراوە لە سەرچاوە ئاوییەكان و زەوییە ئامادەكراوەكان تا ساڵی 2035.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان عەون زیاب عەبدوڵا ئەمرۆ پێنجشەممە لە نوسینگەكەی خۆی پێشوازی كرد لە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بە ئەندامێتی نوێنەری سەرۆكی حكومەتی كوردستان بێوار خنسی و عەبدولڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكان لە هەرێم و كاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم، بە ئامادەبوونی بریكاری تەكنیكی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی دەستەی گشتی بەنداوەكان و كۆگاكان و سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ناوچەی باكوور.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر ڕێكخستن و هەماهەنگیكردنی هەلی هاوكاری هاوبەش لە بواری ئاودا لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەهۆی كەمی ئاوەوە كە عێراق شایەتی دەدات كە كاریگەری لەسەر چەندایەتی و جۆرایەتی سەرچاوە ئاوییەكانی هەیە، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئاسایشی ئاو لە عێراق و لێكدانەوەی بەكارهێنان بە پێی پێداویستییە نیشتمانییە پەیوەندیدارەكان.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنی بەنداوەكانی كۆكردنەوەی ئاو و جێبەجێكردنی بەنداوەكان و هەروەها دامەزراندنی ژمارەیەك بەنداو لە هەرێمدا كراوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی سەرچاوە ئاوییەكان و زەوییەكان كە تا ساڵی 2035 ئامادەكراون، هاوكات جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگیی بەرز لەگەڵ هەرێم لە كارپێكردنی سیستەمی كۆنترۆڵكردنی كۆگا و سوود وەرگرتن لە شارەزایی بۆ پشتگیریكردنی كەرتی سەرچاوە ئاوییەكان لە وڵاتدا، لە بەر ڕۆشنایی فراوانبوونی دانیشتوان بەهۆی كەمی ئاوەوە.
بەپێی بەیاننامەكە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان جەختیكردەوە، لەسەر گرنگی هەماهەنگی و پەیوەندیی جددی لەگەڵ هەرێمدا بۆ پاراستنی ئاو ، چونكە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو كێشەیەكی مرۆییە و پاراستنی ئاسایشی ئەركێكی نیشتمانییە.
تەئكیدیشیكردەوە: لە گرنگی بەدواداچوون بۆ هەستەوەرەكانی چاودێریكردنی بوومەلەرزە لەسەر بەنداوەكان و نوێكردنەوەیان لە چاوەڕوانی هەر حاڵەتێكی لەناكاودا و داواشی لە وەفدەكە كرد بە شێوەیەكی چالاكانە بەشداری لە سێیەمین كۆنفرانسی ئاوی نێودەوڵەتی بەغدا بكەن، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی پێنجدا لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی هەرێم هاوبەشی حكومەتی ناوەندییە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو لە ناوخۆ و دەرەوە.
لەبەرامبەردا نوێنەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی بانگهێشتكرد بۆ سەردانیكردنی هەرێم و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان بۆ تاوتوێكردنی بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە واقیعی ئاو و كارپێكردنی سیستەمەكانی كۆنترۆڵ و بەردەوامبوونی كارەكانی چاككردنەوە بۆ كۆگاكانی ئاو.