بەغداد _INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، هەوڵەكانی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ دروستكردنی شارەی نیشتەجێبوونی نوێی بەشێوەی مۆدرێن و پڕلە خزمەتگوزاریی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردۆتەوە، لەشاری بەغدا بنیاتنانی شارەكانی عەلی ئەلوەردی و تاریق بە خۆیانەوە دەبینن ، هاوكات شاری جەنائین لە بابل دروست دەكرێت، شارەكانی رومیسە سەماوەی نوێ، بوسەیەت سەلمان لە موسەنا دروستدەكرێت، شاری نوێی بەلەد لە سەلاحەدین، شارە نوێیەكانی ڕەمادی و فەلوجە لە ئەنبار، شاری كەنارەكانی كەربەلا لە كەربەلا و شاری سەلام لە نەجەف، شاری موتەنەبی لە واست و شاری مەجەری نوێی لە میسان و شاری سەیب لە بەسرە.