بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، پشتڕاستی كردەوە، كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، ئارەزووی لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە كە لە ڕێگای پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا وەستاون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، كە "ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعەرەجی، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كرد".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكەی بەخۆیەوە بینی ، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان".
ئەعەرەجی، باڵیۆزی توركیای دڵنیاكردەوە كە "سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، حەزی لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە كە لە ڕێگەی پتەوكردن و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە وەستاون".
ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق هەوڵدەدات ببێتە پردێك بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ دۆست و برایان"، ئاماژەی بەوەشكرد "عێراق پاڵپشتی گەڕانەوەی سوریا دەكات بۆ باوەشی عەرەب".
لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا ئاماژەی بە "هەوڵەكانی وڵاتەكەی كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات لە رەهەندە و پرسە هاوبەشەكاندا"، جەختیشی كردەوە كە "سەردانەكەی ئەم دواییەی سودان بۆ توركیا گرنگ و سەركەوتوو بوو".