سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه‌

سیاسی
  • 13-04-2023, 15:25
  • +A -A

    هەولێر _INA
    پشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/4/13 ب نێچيرڤان بارزانى له‌ ڤاتيكان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كادريناڵ پيترۆ پارۆلين، سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه‌.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە،له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى مه‌سيحييه‌كان و ناوچه‌كانيان تاوتوێ كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر هه‌وڵى مانه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
    سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان ستايش و پێزانينى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هه‌موو پشتگيرييه‌كى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
    به‌ڕێزيان ده‌ستخۆشى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاسۆليكى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زانكۆكه‌ و فراوانكردنى، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پارساڵى خۆى بۆ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه‌ و دۆخى پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان به‌ دڵخۆشكه‌ر له‌ قه‌ڵه‌م دا.
    لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى ئه‌وه‌يه‌ مه‌سيحييه‌كان له‌ زێد و نيشتمانى خۆيان بمێينه‌وه، هه‌موو ئاماده‌يى و ئاسانكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها داواى كرد ڤاتيكان له‌ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ مه‌سيحيييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن.
    په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نيوانيان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو