بەیروت - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری وەرزش لاوان و ، ئەحمەد موبەرقا لەگەڵ وەزیری وەرزشی لوبنانی، جۆرج كاڵاس، تاوتوێی پرۆگرامی بەیروتیان كرد وەك پایتەختی لاوانی عەرەبی 2023، هاوكات ئەم دووەمیان وادەی دەستپێكردنی دیاریكرد بە پاڵپشتی عێراق .
موبەرقا، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: سڵاوی سەرۆكوەزیرانی محمد شیاع سودانیمان گەیاندە هەردوو سەرۆك، نەجیب میقاتی و نەبیە بەڕی.
لە بەرامبەردا، جۆرج كاڵاس، وەزیری وەرزشی لاواني لوبنان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بە پاڵپشتی عێراقی برا، پرۆگرامی بەیروت، پایتەختی لاوانی عەرەبی 2023، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دەستپێدەكات، و لەوێشەوە یارییەكان دەبن كە یانە عێراقییەكان و وەرزشوانانی چەند ناوچەیەك لەسەر خاكی لوبنان بەشداریان تێدا دەكەن”.