سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ زیاتر بەرەنكاربونەوەی گەندەڵی دەكات

سیاسی
  • 12-04-2023, 17:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارچەممە، سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لەنێوان عێراق و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ زیاتر بەرەنكاربوونەوەی گەندەڵی كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لەنێوان عێراق و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد، كەهاوكاری لەبواری رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و پتەوكردنی بنەماكانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و دەستپاكی لەهەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لەخۆ دەگرێت. لەلایی عێراقەوە ئیحسان ئەلعەوادی بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یاداشتنامەكەی واژۆی كرد.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان و ڕۆڵی هاوبەشە نێودەوڵەتیەكانی لە پشتگیریكردنی عێراق لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرز نرخاند.
    سودانی جەختی لەوەشكردەوە: كەحكومەتی ئێستا بایەخێكی زۆری بەپرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی داوە، و لەناو كارە لەپێشینەكانی بەرنامەی خۆی داناوە، و چەندین ڕێكار و هەنگاو لەمبارەوە ناوە كە كانگای گەندەڵی لەناو دەزگاكانی دەوڵەت كردوەتە ئامانج و بەردەوامە لەگەراندنەوەی پارەی فەرهوتكراو و راونانی گەندەڵكاران ئەوانەی پارەی گشتیان دزیوە. 
    هەروەها ئاماژەی بەڕژدی حكومەت كرد بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ دەزگا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، بۆ پێشخستنی میكانیزمەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دانانی سنوورێك بۆ مەترسیەكانی بەدیاركردنی ئامانجی پلانەكانی گەشەپێدانی بەردەوام، و زیاتر گەشەپێدانی ئابووری و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەبواری چاكسازی.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی ئەم یاداشتنامەیەدا، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، پشتگیری پێشكەش بەحكومەتی عێراقی دەكات لەبواری بەهێزكردنی پلانەكانی بۆ روبەروبوونەوەی گەندەڵی، و گەشەپێدانی تواناكانی دەزگاكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها ئەم یادشتنامەیە پشتگیریكردنی شێوە ستراتیژیەكان و یاساكان، كە لەگەڵ ڕێكەوتنی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گونجاوبێت، لەگەڵ هاوكاریكردنی هاوبەش لەهێنانەكایەی ژینگەیەكی گونجاو بۆ دیالۆگ و هاندانی چالاكیە كۆمەڵایەتییەكان بۆ گەیاندنی زانیاریەكان لەسەر گەندەڵی و بەهێزكردنی شێوازەكانی شەفافیەت و لێپرسینەوە لەهەردوو كەرتی گشتی و شتایبەت لەخۆی دەگرێت.