سەرۆك كۆمار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (د.خ) سەرەخۆشی دەکات

سیاسی
  • 12-04-2023, 15:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك  كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (د.خ) سەرەخۆشی كرد.
    سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە، "لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئەمیری ئیمانداران، ئیمام عەلی بن ئەبی تالیب (د.خ)، یادی شەهید بوونی ئیمام عەلی دەكەینەوە كە هەموو ژیانی تەرخانكردبوو لە پێناو حەق راست و دادپەروەری و خێر.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وە لە یادی شەهیدبووندا، ئیلهام لە یادەوەری ئەو بەها گەورانە وەردەگرین كە ئیمام بۆیان ژیاوە و شەهید بووە".