بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محمد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (درودی خوای لەسەر بێت) سەرەخۆشی كرد.
حەلبوسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (بڵاویكردەوە، ڕایگەیاند، "بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئەمیری موسڵمانان، عەلی بن ئەبی تالیب (سەلامی خوای لەسەر بێت)، سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و نەتەوەی ئیسلامی دەكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئیمامی قوربانیدان و ڕزگاربوون و دەرگای زانست و حیكمەت و بەلاغە".