بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، كۆمەڵێك دۆسێی پەیوەندیدار بە پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكانیان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، " ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبووەوە ".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك دۆسێی پەیوەندیدار بە پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان تاوتوێ كران، هەروەها گرنگی خێراكردنی یاسادانانی یاسای بودجەی فیدراڵی بە زووترین كات، بەهۆی گرنگییەكی زۆری لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا و كاروبارەكان و بژێوەی ژیانی هاوڵاتیان".
مەندەلاوی دووپاتی كردەوە، "هاوكاری و هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و تەنفیزی هەیە بۆ خێراكردنی پەسەندكردنی یاساكان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە خزمەتگوزاریی هاووڵاتیانەوە هەیە".