بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پەرۆشی سەرۆکوەزیران "محمد شیاع سودانی" بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ "ئەعەرەجی " لە ئۆفیسەکەی خۆی پێشوازی لە "فیلیپ هۆڵس ئەبفل"بەرپرسی پاشکۆی راپەراندنی کارووبارەکانی ئەڵمانی لە عێراق کرد، و گفتوگۆیان لەبارەی پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دۆستایەتیەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا و ڕێگاکانی پەرەرپێدانی ئەو پەیوەندیانەکرد،کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆستدابێت،هەروەک دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەشیان تاوتوێ کرد ،لەوانەش کەمپی هۆڵ و مەلەفی شنگال.
بەگوێرەی بەیاننامەکە"هەر لەکۆبونەوەکەدا " ئەعەرەجی" ڕایگەیاندووە"کە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو ئاستەکاندا پەرەپێبدات، بەو بۆنەیەشەوە ئاماژەی بە رێنماییەکانی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران کرد ، کە ئاواتە خوازە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر و پەرەپێدانی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، بەتایبەتی دوای ئەو سەردانە سەرکەوتووەکەی بۆ ئەڵمانیا کردی .
هەر لەکۆبونەوەکەدا " باس لە کەمپی هۆل لە سوریا کە مەترسی و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان دروست دەکات گفتوگۆی لەبارەوە کرا ، هەروەک جەختکرایەوەیە لەسەر پێویستی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوئاهەنگی زیاتر تاوەکو کاربکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم مەلەفە.
سەبارەت بە مەلەفی شنگالیش ، لەبەشێکی کۆبونەوەکەدا "ئەعەرەجی " دووپاتی کردەوە کە "عێراق خواستی لەسەر گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان هەیە بۆ ناوچەکانی خۆیان،و ئەوان پێشوازی لە هەر پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی دەکەن کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال دابین بکرێت.