باڵیۆزی ئێران لەبەغداد: تاران کێشەی کەمئاوی هەیە

سیاسی
  • 1-04-2023, 10:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    باڵیۆزی ئێران لەعێڕاق محمدکازم ئال سادق جەختی لەوەکردەوە کە ئێران کێشەی کەمئاوی هەیە.
    ئال سادق لەبەرنامەی تحت خطین کەلەسەر کەناڵی العراقیە پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدواداچونی بۆکردووە وتی بەپێی ئامارەکان نزیکەی 80٪ ی ئاوی عێڕاق لە باکوورەوەدێت، کەچی تەنها ڕێژەی 8تاکو 10 لەئێرانەوەدێت و بەگشتی کێشەی ئاولەهەموو ناوچەکەدا هەیە.
    وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشەی کەمئاوی هەیە و ڕووبارێک بەناوشاری ئەسفەهان تێپەڕدەبێت بەڵام ئێستا وشکی کردووە، جوتیارانیش خۆپێشاندان دەکەن بۆ داواکردنی ئاو ژمارەیەکی زۆریش لە مەڕو ماڵیات لەبەربێئاوی لەناوچەکانی باشوور مرداربوونەتەوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە شایستەی داراییمان لەبری کارەبا وگاز گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە.