بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران هیشام ركابی ئەمرۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: پەیوەندیەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەركردە و كەسایەتیەكان جەخت لە پەرۆشی بۆ بەدیهێنانی هاوئاهەنگی سیاسی دەكاتەوە.
ركابی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پەیوەندییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەركردە و كەسایەتییە سیاسییەكان ئاماژە بە پەرۆشی حكومەت دەكات بۆ بەدیهێنانی هاوئاهەنگی سیاسی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكان و تێگەیشتنی زیاتر، ئەمەش لە ئاستی ئەدای گشتیدا لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان ڕەنگی داوەتەوە.