بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ ڕافیع عیساوی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتر باسی لەهەنگاوەكانی حكومەت كرد بۆ بەرەوپێشچوونی دۆسییە خزمەتگوزاریەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە ڕافیع عیساوی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتر.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چەندین دۆسیەو و گرفت لەسەر ئاستی نیشتمانی و گرنگترین هەنگاوەكان كە لەلایەن حكومەت و دەزگا جێبەجێكارەكانیەوە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیەی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری نراون، ئەوە جگە لەگرنگی یەكخستنی ریزی نیشتمانیی و كاركردن بۆ دابینكردنی بەرنامەی حكومەت و ئەولەویاتەكانی بەپاڵپشتی و لابردنی كۆسپی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا.