سەرۆك وەزیران لەگەڵ نوێنەری هەماهەنگاری سندوقی نەختینەی لەسەر پشتیوانیكردن لەسیاسەت و پلانی دارایی عێراق گفتووگۆ دەكات

سیاسی
  • 30-03-2023, 18:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ نوێنەری هەماهەنگاری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەعێراق غازی شەبیكات كۆبووەوەو لەسەر پشتیوانیكردن لەسیاسەت و پلانی دارایی عێراق گفتووگۆیان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لەگەڵ غازی شەبیكات نوێنەری هەماهەنگاری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەعێراق كۆبووەوە. 
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر پەیوەندی عێراق و سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و هاوكاریكردن لەبواری پشتگیریكردنی سیاسەت و پلانە داراییەكان لەپێناو بەدەستهاتنی سەقامگیری ئابووری لەعێراق. 
     هەروەها گرنگی چاكسازی دارایی و كارگێری كەحكومەت تەبەنی كردووە و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تاوتووێكران.