پەیامی سەرەخۆشی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كۆچی دوایی سەید سادق محمد باقر حەكیم

سیاسی
  • 29-03-2023, 16:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی سەید سدیق محەمەد باقر حەكیم كرد.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە " بەغەم وپەژارەیەكی زۆرەوە ودوایی رازیبوون بەقەزا و قەدەری خوای گەورە، پەیامی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەماحەتی سەید ( سادق محەمەد سادق ئەلحەكیم) مان پێگەیشت".
    هەروەها لە پەیامی پرسەكە ئەوەیش هاتووە " بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە وسەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خێزانی ئال حەكیم دەكەین، داوا لەیەزدانی پاك وتەنیا دەكەین خوالێخشبوو بەدڵۆڤانی خۆی شاد بكات و سەبووریش بەكەس وكار و خۆشەویستانی بدات".