بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیران ، محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی یاسای بیمەی تەندروستی و پەرۆشی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراو تێیدا ڕایگەیاندووە، " محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكوەزیران میكانیزمەكانی تۆماركردنی لەسەر فۆڕمی بیمەی تەندروستی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دەستیپێكردووە، پەیڕەوكردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، " محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكوەزیران بە فۆڕمی ئەلیكترۆنی ناوی خۆی تۆماركردووە، هەروەها ناسنامەی بیمەی تەندروستی بۆ ژمارەیەك وەزیر ڕێكخرابوو، ئەمەش لە هەنگاوێكە بۆ پاڵنانی سەرجەم هاوڵاتیان بۆ ناو تۆماركردن لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی بیمەی تەندروستیدا".
سودانی ئاماژەی بە "گرنگی یاسای بیمەی تەندروستی و پەرۆشی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی لە سەرەتای ئەمساڵدا كرد، ئەمەش بەشێكە لە چاكسازییەكانی حكومەت لە كەرتی تەندروستیدا".
سودانی داوای لە هەموو هاوڵاتییان كرد، ناونوسین پەلە بكەن لەسەر ئەو فۆڕمە ئەلیكترۆنییەی كە لە لایەن وەزارەتەوە دەستیپێكردووە، بۆ جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی، كە ئامانج لێی پاڵپشتی هاووڵاتیانە لە بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری و چاودێری تەندروستی لە دامەزراوە پزیشكییە حكومییەكان، بە باڵە حكومی و تایبەتەكانیانەوە ، بەو نرخانەی كە لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەكرێن."